AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٦ ١٨:٢٤

فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی گەشتەکانی ئێراندا دەکرێتەوە

فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی گەشتەکانی ئێراندا دەکرێتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا فڕۆکەخانەی نەجەف ئەشرەف بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێراندا دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسر عەبدولزەهرا ئەلحەجاج، باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕۆژی دووشەممە دووپاتی کردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێراندا دەکرێتەوە.

عەبدولزەهرا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (WAA)ی ڕاگەیاند: "حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی عێراق و ئێران".

ناوبراو زیادی کرد: تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن حکومەتەوە دەرنەچووە بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئێران.

ئاشکراشی کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێراندا دەکرێتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەشرەف یەکێکە لە فڕۆکەخانە گرنگەکانی عێراق، ساڵانە میوانداری ملیۆنان زیارەرتکاری ئێرانی دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و ئەم فڕۆکەخانەیە بە هۆکاری جۆراوجۆر ڕاگیرابوو، لەوانەش فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا.

News ID 60516

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha